یەكگرتوو و وەرزی هەستانەوە سیپێدە بە نموونە 

یەكگرتوو، وەك حزبێكی مەدەنی خاوەن رەگ و ریشە لە هەرێمی كوردستان،ناوێكی ناسراوە و چاك و خراپ و یار و نەیارەكانی، ئاشنای ئێستا و رابردووی ئەم حزبەن.

یەكگرتوو،دوای زیاتر لە 25 ساڵ لە ئیعلانكردنی،تا ئێستا چەندین رۆژگاری جۆراو جۆری بینوە و، دەیان حاڵەتی نەخوازراوی بەسەردا هاتووە و، چەندین كۆسپ و لەمپەری هاتۆتە سەر رێگای،بەڵام سوپاس بۆ خوا هەموویانی تێپەڕاندوە. دواین سەختی و دواین ناخۆشی كە رووی لە یەكگرتوو كرد،ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی 30ی ئەیلول بوو، كە 50%ی كورسیەكانی كەمی كرد و دۆخێكی چاوەڕوان نەكرا و هاتە ئاراوە.

دیارە هەڵبژاردنەكەی 30 ئەیلول كە خراپترین كاردانەوە لێكەوتەوە و پاشهاتەكانی خەریكە ئەبێت بە مەتەڵ، و زۆربەی ئەو لایەنانەش كە بەحسابی خۆیان كورسیەكانیان باشە، هێشتا چاوەڕێن و چارەنوسیان نادیارە.

لە ئێستادا كە باس باسی سوێند خواردنی سەرۆكی هەرێم و، راسپاردنی درەنگ وەختی سەرۆكی حكومەتە،زۆربەی لایەنەكان بەدۆخێكی ناخۆش و نالەبار گوزر ئەكەن.

لە هەمان كاتدا خۆشبەختانە (یەكگرتوو) بێ‌ كێشەترین لایەنە، كە دوور و نزیك هیچ كێشەیەكی ناوخۆیی و كێشەی بەشداری كردن و نەكردنی نییە، بۆیە لەم بارەوە زۆر بێ‌ خەمە و خەیاڵی ئاسودەیە.

هەروها باشترین دۆخ كە لە ئێستادا هاتۆتە ئارا، بێ‌ دەنگ بوونی تۆپخانەكانە، كە شەو و رۆژ كوێرانە تۆپ بارانی (یەكگرتوو)یان ئەكرد و، بۆ تەنیا ساتیكیش وچانیان نەدەدا. دواجار لێكەتەكانی دوو ساڵ تەقەكردنی هەندێك لایەن، دەرەنجامی سیاسی لێكەتەوە و دەنگەكانی یەكگرتوویان دابەزاند.

بەڵام لەئێستادا تۆپخانەكان بی دەنگن و، دیل و ئەسیری ئیمزا و وەعد و بەڵێنەكانی خۆیانن، كە داویان بەو دەسەڵاتەی، كە بە شەریك و برا بەشی یەكگرتوو وەسفیان ئەكرد.

لە لایەكی ترەوە (سپێدە) وەك تاكە كەناڵی ئاسمانی و، دەنگ و رەنگی (یەكگرتووی ئیسلامی)،لە سەرەتای (2019) وە ریتم و ئاڕاستەی كاركردنی گۆڕیوە ،لە مانگی رەمەزانشیدا گۆڕنكارییەكان گەیشتنە لوتكە.

بۆیەكەم جار لە تەمەنی كاركردنیدا، لە مانگی رەمەزاندا (سپێدە) زۆرێك لە ئەكتەرە ناوخۆییە بەناوبانگەكانی خستە سەر شاشە و، (2) درامای ناوخۆیی لە ماوەی یەك مانگدا دابەزاند.

لە هەمانكاتدا بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا، بەرنامەیەكی هاوشێوەی بەرنامەی بەرنامە پەخش بكات و، ئەكتەرە گەوەكان بەشداری تیا بكەن.

بەم هەنگاوانەی رۆژ بە رۆژ (سپێدە) كێرڤی بینەری بەرزتر دەبێتەوە و، زیاتر و زیاتر ئەبێتە كەناڵی هەمووان و بە شێوەیەكی فراوانتر و كراوەتر، لە خزمەت بینەرانی خۆیدا ئەبێت. پێشبینی ئەكرێت دوای وەستانی تەقە لە سەر (یەكگرتوو) وەك حزب و كرانەوەی زیاتری كەناڵی ئاسمانی (سپێدە) لە داهاتوودا كەناڵەكە، بە شیوەیەكی بەرفراوانتر وەك كەناڵێكی هەمەڕەنگ ، بێ‌ جیاوازی هەموویان خۆیانی تیا بدۆزنەوە و،جارێكی تر ببێتەوە بە ژمارەیەكی گەوەرە، لە گۆڕەپانی میدیای كوردیدا.