داود ئۆغڵو چۆن و بۆ دەستی لەكاركێشایەوە؟!

بەپێی ڕاپۆرت و لێكدانەوە ڕۆژنامەنوسیەكان هۆكاری داوای دەس لەكاركێشانەوەی داود ئۆغلو- كه بریاره له كۆنكره ی نائاسایی 22 ی ئه م مانكه ی ئاكبارتی دا به ره سمی رایبكه یه نی - ناكۆكیەكانی نێوان ئەردوگان و ئۆغلۆیە لە پرسەكانی كوردو سیستمی سەرۆكایەتی و چۆنیەتی ئیدارەدانی حیزب.. دەوترێ ئەم دووپیاوە ماوەیەكی باشە لە حیزب و حكومەت پێكەوە كاردەكەن و دۆستی زور نزیكن ؛ وەك ئۆغڵۆش ئاماژەی پێدا. بۆیە داود ئۆغڵۆ بۆ مانەوەی دۆستایەتیەكەی نێوانیان و پاراستنی بەرژەوەندی حیزب و دەوڵەتیش، بڕیاری دا لەهەردووسەرۆكایەتی حیزب و حكومەتیش بكشێتەوە.. چونكە ئۆغڵۆ وەك عەرەب دەڵێن (اختارالرفیق قبل الگریق ).. هەندێ لێكدانەوەش پێی وایە ئۆردوگان و ئۆغڵۆ دووكەسایەتی سیاسی بەهێزو گەورە ی خاوەن جەماوەرێكی بەرفراوانن له توركیاو لەگەڵ پەیوەندی بەهێزی نێوانیان،بەڵام زیاتر بەشێوەیەكی هاوتەریب كاریان دەكرد ، بۆیە ئەو شێوەكاركردنە بە پێی ئەم لێكدانەوەیە ، وەكو ئەوە وایە (بەدوو شۆفێرەوە ئوتومبێلێك لێ بخوڕن ) بێگومان ئەم جۆرە لێخوڕینە، هیچ كات گەرەنتی ڕووداوی ترسناكی نیە . بۆیە دەرەنجام ئۆغڵۆ وەك خەمخۆرێك بۆ پەیوەندیە تۆكمەكەی نێوان خۆی و ئۆردوگان و بۆ داهاتووی حیزبەكەی و وڵاتەكەشی ، بەخوێندنەوەی هە لو مەرجی ناوخۆو دەرەوە و هه ره شه كانی سه رولاته كه شی ؛ بڕیاری دا ئوتومبێلەكە بەجێ بێڵێت بۆ ئەوكەسەی كە پشتی گرت و كردی بەسەرۆكی حیزب و حكومەتیش..

بەبۆچوونی تایبەتی خۆیشم ، ناكۆكیەكانی نێوان ئەم دوانە ، ره نكه لە وەشه وە سەرچاوەی گرتبی ، كه ئەحمەد داود ئۆغڵو -وەكو بیرمەندێك - دونیا بینیەكانی لە هەندێ پرسدا جیاوازە لە ڕەجەب تەیب ئۆردوگان ، كە زیاتر وەك سیاسیەكی براگماتی بیر دەكاتەوە.
خوێندنەوەكەی دیكە بۆ هۆكاری ئەم بڕیارەی 4\5ی احمد داود ئۆغڵو، كەسایەتی خودی ئۆغڵۆو لەخۆبووردەیی و بێ نیازی ئەو پیاوەیە بەرامبەربە پۆست و پلەو پایە ، ئەگەرچی دوو پۆستیش بێت ، كە هەردوكیشیان زۆر گەورەن (سەرۆكی گەورەترین حیزبی توركیاو سەرۆكی حكومەتیش) ، بەڕاستی نەك لە ڕۆژهەڵاتدا ، بگرە لەڕۆژئاواش دەگمەنە كەسێك ناپاكی نەكردبێ و ماوەی تەواو نەبووبێ و لەهەڵبژاردن شكستی نەخواردبێ ؛ ئاوا بەسانایی ئەو پۆستانە بەجێ بهێڵێ.. ئۆغڵۆ نمونەیەكی ناوازەی پێشكەش كرد بەسەركردەكانی جیهان.