:... فەیسبوكـ وەكـ هەر دیاردەیەكی نوێی دونیای تەكنەلۆجیا بووەتە ئەمری واقیع و میوانێكی زۆرەملێی ماڵی زۆرینەمانە ، بەهۆی تازەیی و خێراپەرەسەندن و بەكارهێنانی بەشێوەیەكی بەربڵاوو بێ سانسۆر وبێ سنور دیسان هاوشێوەی دیاردەو چەمكەكانی تر لەبوارە جێاوا‌زەكاندا زیاد لەپێناسەو ناسینێكی بۆ دەكرێت ، بەكورتی و پوختی… ...
‫ ‬‎‫دوای پەکسختنی پەرلەمان تا دیاریکردنی وادەی ریفراندۆم و هەڵوێستی یەکگرتوو لەسەر ئەم دوو بابەتە، هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان لە میدییاکان هێرشی توند و هەندێک جار ناشرین دەکەنە سەر یەکگرتوو و کادیرەکانیان، بەڵام هیچ کاتێک بەراوردێکی جددی لە نێوان ئەو دوو لایەنە سیاسییە کراوە هەر لە… ...

ئازادی له‌ كوێ كۆتایی دێت

دوو شەممە, 17 تەمموز 2017 16:08
مرۆڤ نیە دژی ئازادی بێت ئـەوەی هەیە دژایەتی کردنی ئازادی کەسانی ترە ، بنچینەی گشتی ئازادی لە کەسێکدا کاتێک دادەمەزرێت ڕێــز لــە ئازادی و ڕاوو هەڵبژاردەی کەسانی تر بگرێت ، لە مرۆڤی بـیـر ئازادا کاتێک تەنێکی نامۆ دەکەوێتە ناو دەریایی دەرونێیەوە ، وەک ئەوە وایە… ...

گه‌چ و ئارد

یەک شەممە, 16 تەمموز 2017 23:24
باش بيرمه‌ سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌كان بوو ، ئابڵووقه‌ى ئابوورى جيهان سه‌پێنرابوو له‌سه‌ر عێراق و عێراقيش له‌سه‌ر كوردستان، كه ئه‌مه‌ش بووه هۆی گرانييه‌كى زۆر و برسێتىیه‌کی تاقه‌ت پڕووکێن كه چه‌ندين ساڵی خاياند... ئێمه‌ ماڵمان له‌ مه‌يانى ماسته‌كه‌ بوو له‌ناوه‌ندى بازاڕا ، سه‌نته‌رى فرۆشی دانه‌وێڵه‌ و دوكانى عه‌لافه‌كان… ...
تا ئەم ساتەوەختەی گەلان لەسەر ئەم زەویە دەژین گەلی کورد یەکەم نەتەوەی گەورەی ڕۆژھەڵاتە " زۆر بەداخەوە " لەناو دامەزراوەی )نەتەوە یەکگرتووەکان)دا ، دان بەسەربەخۆیدا نەنراوە و ناوو ناسنامە و نوێنەرو ئاڵای یاسایی و ڕەسمی لەیاسای زەمینی مۆدێرنداو لای ئەوان نیە ، بەڵکو بە دانیشتوانی… ...
یەکگرتوو چ وەک نەهج و ڕێباز،یان وەک هەڵوێست وڕەفتار؛ نەڕقی لەکەسەو نەکۆنەقینی هەیە.. بۆیە لەپێناو بەرژەوەندی خەڵک و خاکدا ،هەرگیز سڵ لەسەردانی هیچ لایەک ناکاو گفتوگۆ بە دەرگای چارەسەری هەموو گرفتەکان دەزانێت. یەکگرتوو خۆی بڕیاردەدات و فەرمانی ئەملاو ئەولای قبوڵ نیە ،بۆیە ـ ئەگەرچی خۆی… ...
د. موسه‌ننا ئه‌مین سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وتى عه‌مار حه‌كیم له‌ به‌رامبه‌ر پرسى ریفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ى كردووه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا فراكسیۆنه‌كانى یه‌كێتى نیشتیمانى و كۆمه‌ڵ و گۆڕان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند: عه‌مار حه‌كیم مه‌به‌ستى هه‌ڕه‌شه‌ نه‌بووه‌ له‌ كوردستان و به‌ڵكو باسی مه‌ترسییه‌كانی كردووه‌ .… ...
... ئه‌وه‌ی له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌ سێ قۆڵیه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌ر سێ فراكسیۆنه‌كه‌ی ( گۆڕان ، یه‌كێتی ، كۆمه‌ڵ )‌ سه‌باره‌ت به‌ زیاره‌ت و دیداری وه‌فدی چوار فراكسیۆنی كورد بۆ لای به‌ڕێز عه‌ممار الحكیم هاتووه‌ خۆی بۆ خۆی به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕاستی و دروستی وته‌كانی ڕێزدار دكتۆر مثنی أمین سه‌رۆكی… ...
ئیسلام لە زۆر دیدو تێڕوانیندا، بەئاینێكی ڕەق و توند پێناسەكراوە، زۆر ئایدیا هەیە ئیسلام بە سیستەم و پرۆگرامسازییەك دژ بە مافی مرۆڤ و مرۆڤایەتی دەزانێت، ئەویش بە پشت بەستن بە چەند دكیومێنت و رەفتارو هەڵسوكەوتی كۆمەڵە كەس و لایەنێكی (تێنەگەیشتوو لە جەوهەری ئیسلام) بڕیاردەدەن و… ...

بە دامەزراوەییكردنی گەندەڵی

دوو شەممە, 10 تەمموز 2017 16:23
ئەگەر سەیری بارودۆخی ئێستای كوردستان بكەین لە یەك كاتدا روبەڕووی چەندان قەیرانی ئابوری و سیاسی بوەتەوە لە بەرابەمریشدا حكومەت پلانێكی نیە بۆ چاكسازی و پاش تێپەڕبوونی 26 ساڵا لە ئەزموونی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستاندا ئێستا لە لاوازترین دۆخدایە و گەندەڵی باڵی كێشاوە بەسەر زۆربەی كەرتەكانی… ...