وێنە هەواڵ... یەكگرتوو چۆن بەخێرهاتنی خۆپیشاندانی كەم ئەندامانی كرد

25/05/2016 - 11:39 بڵاوکراوەتەوە لە وێنە

كوردیو ـ سلێمانی


ئەمڕۆ چوار شەممە ژمارەیەك لە كەمئەندامان دژی بڕینی موچەكانیان و دواكەوتنی موچەكانیان لە بەردەم مەڵبەندی سلێمانی یەكگرتوو خۆپیشاندانیان ئەنجام دا بەهۆی ئەوەی وەزیری كرا لەسەر پشكی یەكگرتوو بووە و وەڵامی یەكگرتووش بۆ ئەوان چاوەڕوان نەكراو بوو.


لە ساتەوەختی هاتنی خۆپیشاندەران بۆ بەردەم مەلبەندی یەكگرتوو، پێشوازی گەرم لە خۆپیشاندەران كراو و كورسی و جێگای تایبەتیان بۆ ئامادەكراوە.


هەروەك ڕاستەوخۆ بەرپرسی یەكەمی مەڵبەندی یەكگرتوو پێشوازی لە كەمئەندامانی كردوو بەڵینی گەیاندنی داواكانیانی ڕاگەیاند كە لە بەنەڕەتدا بەدەستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و حكومەتە نەك یەكگرتوو.

ئەلبوومی وێنەکان