بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ڕوداوێكی پێكداكێشان لەسەر ڕێگای تاسڵوجە- سلێمانی ڕویدا كە هۆكاری ڕوداوەكە پێچكردنەوەی ئۆتۆمبێلی تایبەت بووە بەشێوەیەكی ھەڵە.
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەك شەممە ڕوداوێكی پێكداكێشان لەسەر ڕێگای تاسڵوجە- سلێمانی لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا، ھۆكاری سەرەكی ڕوداوەكە پێچكردنەوەی ئۆتۆمبێلی تایبەت بووە بەشێوەیەكی ھەڵە.