وێنە ... چەند گەنجێكی كورد بەشداری خۆپیشاندانەكانی بەغدا دەكەن

02/11/2019 - 10:35 بڵاوکراوەتەوە لە وێنە

 

 

بەمەبەستی بەشداریكردن لە خۆپیشاندانەكانی عێراق ، چەند گەنجێكی كورد دەچنە بەغدا.

سەعد شنگالی یەكێك لە خۆپیشاندەرە كوردەكان لە تویتێكدا كە لە ئەژماری فەرمی خۆی بڵاوی كردۆتەوە ، وێنەیەكی خۆی و چەند هاورێیەكی بڵاوكردۆتەوە كە بەجلی كوردی و ئاڵای كوردستان بەدیاركەوتوون.

سەعد و هاورێیەكانی لافیتەیەكیان بەرزكردۆتەوە كە تیایدا بە زمانی عەرەبی نوسراوە : " لە كوردستانی عێراقەوە ، بۆ پشتگیریكردنی برایانمان لە بەغدا".

ئەمەو لە (25)ـی ئۆكتۆبەری رابردوو لەژێر دروشمی (شۆرشی گەورە) لە ناوەراست و خوارووی عێراق خۆپیشاندان دەستیپێكردووە و تا ئێستا بەردەوامە".

الصورة