به‌وێنه‌... سێ رووداوی جیاوازی هاتوچۆ ٩ برینداریان لێدەکەوێتەوە

20/02/2020 - 15:35 بڵاوکراوەتەوە لە وێنە

لەدوو ڕووداوی هاتوچۆی جیاوازی وەرگەڕان و پێکدادان لەسەر ڕێگای پێنجوێن ـ ناڵپارێز چوار کەس برینداربوون کە برینەکانیان سووکە و ئێستا لە نەخۆشخانەی پێنجوێن چارەسەریان بۆکراوە.

لەلایەکی ترەوە لەسەر رێگای زەرایەن ـ عەربەت نزیک باریکە لەئەنجامی روداوێکی پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا پێنج کەس بریندار بوون، کە بەداخەوە برینی کەسێکیان سەختە.

ئەلبوومی وێنەکان