وێنەهەواڵ... ڕێكخراوی كەئەندامانی هەڵەبجە، لەنەتوانینەوە توانین دروست دەكات

چوار شەممە, 13 ئەیلول 2017 07:43

 

فۆتۆ... حەیدەر حەمەساڵح

 

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بەئامادەبونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی حزبی و حكومی و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و كەس و كاری منداڵان ڕێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجە بەدروشمی "ئێمە لەنەتوانینەوە توانینمان دروستكرد و بەئومێدیش دواڕۆژمان دروست دەكەین" لەدرێژەی پرۆژەی باشتركردنی هەلی خوێندن بۆقوتابیانی خاوەن پێداویست و بەچاودێری ڕێكخراوی فیداو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە ئاهەنگێكی گۆرانی ومیوزیك و پێشەنگایەكی شێوەكاری ساز كرد و خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە ژمارەیەك لە خۆبەخشان لەمامۆستایان و خولەكە 179قوتابی لەخۆگرتبوو.

 

 

س ب