به‌وێنه‌...مزگه‌وتێكی گه‌وره‌ی موسڵمانان له‌شارێكی سوید سوتێنرا

27/09/2017 - 10:17 بڵاوکراوەتەوە لە وێنە

دوێنێ شەو لە شاری ئۆرەبرۆی سوید مزگەوتی گەورە ئەو شارە گڕی تێ بەردراو سوتێنراو دوا بەدوای ئەو ڕووداوە دەزگاکانی پۆلیس کەسێکیان دەستگیر کرد کە گومانی ئەوەی لەسەرە ئەو کارەی ئەنجام دابێت.


ئەم مزگەوتە کلیسایەکی مەسیحێەکان بوو پێش چەند ساڵێک موسوڵمانان توانیان بیکرن و بیکەنە مزگەوت.

شایانی باسه‌ ئەم مزگەوتە لە دوو نهۆم پێکهاتبوو زیاتر لە ۱٥٠٠٠ نوێژ خوێنی جێ دەبویەوە بە سەنتەرێکی گەورەی ئیسلامی لەو شارە داده‌نرێت و چەندین بەشی جۆراو جۆر بۆ ژنان و مناڵان گەنج و لاوانی لە خۆ گرتوە.
له ڕۆژانی هەینی و جەژنەکان بە هۆی زۆری موسوڵمانان لە حەوشەی مزگەوت نویژ و مەراسیمەکان ساز دەکرێت .

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی 

ئەلبوومی وێنەکان