وێنەهەواڵ... بەفر لەچەند ناوچەیەكی هەرێم باریوە، كەش و هەوا سارد دەبێت

سێ شەممە, 02 کانونی دووەم 2018 06:46

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان چەند وێنەیەكی بەفربارینی ئەمڕۆی بڵاوكردەوە كەتێیدا ئاماژەی بەوەكردووە لەناوچەكانی چیای شینێ لە پشدەرو دەوروبەری و شاخی برادۆست لە بەرزی 2070 مەتر لە ئاستی رووی دەریا و ناوچە شاخاویەكانی چۆمان و دەوروبەری چەند شوێنێكی دیكە بەفر باریووە.

 

هەورەها ئاماژەی بەوەش كردووە: دوای هاتنی ئەو شەپۆلە باران بارینەی بۆ سەر ناوچەكەمان و بەرچاوەی هاتنی بارستە هەوایەكی تا ڕادەیك سارد بۆ سەر ناوچەكەمان بە گوێرەی وێنەی مانگە دەستكردەكان دەكرێت.

 

 

 

س ب