وێنه‌...پێکدادانی چەند ئۆتۆمبێلێک له‌ شاری هەولێر

سێ شەممە, 09 کانونی دووەم 2018 08:32

 

وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ هاتوچۆی‌ هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئێواره‌ی‌ دوێنێ ئۆتۆمبێلێك كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه‌ و خۆی‌ به‌ چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی تردا كێشاوه‌ و زیانی زۆری هەبووە.

رائید فازل حاجی، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی‌ هاتوچۆی‌ هه‌ولێر ڕایگەیاند: "كاتژمێر 5ی سه‌ر له‌ ئێواره‌ی رۆژی دوو شه‌ممه‌ 8-1-2018 له‌سه‌ر شه‌قامی 100مه‌تری له‌ناو ئه‌نده‌ر پاسی ژێر رێگای به‌حركه‌ ئوتومبێلێكی كیا سیراتۆی تایبه‌ت به‌هۆی تیژرۆێیه‌وه‌ كۆنترۆلی له‌ده‌ستدا و له‌دوای خۆكێشانی به‌دیواری ئه‌نده‌رپاسه‌كه‌، په‌ڕیوه‌ته‌ دیوه‌كه‌ی تری شه‌قامه‌كه‌ و له‌وێش خۆی كێشاوه‌ به ئۆتۆمبێلێكی تر جۆری‌ (بی ئێم)ی‌ تایبه‌ت وكیایه‌كی بارهه‌ڵگر و دواتر جارێكی  خۆی كێشاه‌وه‌ته‌وه‌ به‌دیواره‌كه‌ی تری ناو ئه‌نده‌رپاسه‌كه‌ و راوه‌ستاوه‌ته‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌ "له‌ئه‌نجامی روداوه‌كه‌ به‌داخه‌وه‌ دوو كه‌س برینداربوون جگه‌ له‌زیانی مادی زۆر كه‌ به‌ر ئوتومبێله‌كان و ناو ئه‌نده‌رپاسه‌كه‌".

 

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی