وێنەهەواڵ... لەهەڵەبجە ژیان لەڕەنگەكانی بینایدا نمایشكرا

دوو شەممە, 12 ئازار 2018 11:28

 

فۆتۆ ـ حەیدەر حەمەساڵح

 

بەیانی ئەمڕۆ بەئامادەبونی قائیمقامی مەڵبەندێ هەڵەبجەو ژمارەیەك لە هونەرمەندان و هاوڕێی و دۆستان و دایك و باوكی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەكە یەكەمین پێشەنگای شێوەكاری بۆ هونەرمەندی خاوەن پیداویستی تایبەت (بینایی موعتەسەم كردەوە) كرایەوە كە تێیدا چەندین تابلۆی جۆراو جۆر نمایشكرا .

 

هونەرمەند بینایی موعتەسەم دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی هەڵەبجەیە و لەساڵی 1995لەدایك بوو خاوەن ‌پێداویستی تایبەتە كە نەدەتوانی قسەبكات نەدەبیستی.

 

 

س ب