به‌وێنه‌ كاندیدی ره‌وتی سه‌در بۆسه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بناسه‌

سێ شەممە, 15 ئایار 2018 14:53

 

دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامه‌ به‌رایه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی ئاشكرا كرد ،ده‌ركه‌وت كوتله‌ی سائیرون پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێناوه‌ ، ره‌وتی سه‌درۆ كاندیدی خۆی بۆپۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرا كرد .

سه‌ڵاح عوبیدی وه‌ته‌بێژی ره‌وتی سه‌در له‌ لێدوانێكدا راگه‌یاند ئه‌وان ده‌یانه‌وێت حكومه‌تی داهاتوی عێراق ته‌كنوكرات بێت ، نایانه‌وێت حكومه‌تێكی تایفی و حزبی بێت .

وته‌بێژه‌كه‌ی ره‌وتی سه‌ده‌ر ئاشكراشی كرد ئه‌وان كاندیدیان بۆپۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماده كردوه‌ " پارێزگاری میسان (عه‌لی ده‌وایه‌ )

عه‌لی ده‌وایی كێیه‌ ؟

(عه‌لی ده‌وایی لازم فه‌رتوسی ) له‌ دایك بووی ساڵی (1965) پارێزگای میسانی باشوری عێراق ،له‌رابردوو وه‌ك به‌رپرسی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ كاری كردوه‌ ، دواتر وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای میسان هه‌ڵبژێردرا .

 (عه‌لی ده‌وایی )له‌لایه‌ن عێراقیه‌كان كه‌سێكی خۆشه‌ویسته‌ وه‌ك باشترین كه‌سایه‌تی حكومی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌ساڵی (2012) له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس تایمز ده‌ست نیشان كرا له‌ساڵی (2013) له‌سه‌ر داوای ئه‌هلی پارێزگاكه‌ی جارێكی تر پۆستی پارێزگاری وه‌رگرت.

 

ن.ش