ڤیستیڤاڵی (دەف دەنگی رەحمەت) لە سنە بەڕێوەچوو

چوار شەممە, 22 ئاب 2018 17:29

بە ئامادەبوونی دەف ژەنەكانی سەرانسەری ئێران، هەشتەمین ڤیستیڤاڵی نەتەوەیی (دەف دەنگی ڕەحمەت) لە سنە دەستی پێ كرد.

ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی دەستپێكردنی هەشتەمین ڤیستیڤاڵی نەتەوەیی (دەف دەنگی ڕەحمەت) لە هۆڵی سینەما بەهمەنی شاری سنە بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای ڕێوڕەسمەكەدا گروپێكی پێكهاتوو لە چەندین دەف ژەن و مەداحی ناوداری كوردستان وەسف و سەنای پێغەمبەریان كرد.

دواتر (ئەمین مورادی) سەرۆكی حەوزەی هونەری كوردستان ڕاپۆرتێكی لەسەر بەڕێوەچوونی ئەم ڤیستیڤاڵەو بەرهەمە نێردراوەكان لە سەرانسەر وڵات خستەڕوو.

ئەم ڤیستیڤاڵە تاكو رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت، شایانی ئاماژەیە، بەیانی ئەمڕۆ پێش كرانەوەی فەرمی ئەم ڤیستیڤاڵە، كەرنەڤاڵی دەف ژەنان لە سنە بەڕێوەچوو، سەدان دەف ژەن هاتنە مەیدانی ئازادی شاری سنە.

https://media.mehrnews.com/d/2018/08/22/4/

ئـ . كـ