وێنه‌ ... زیندانێكی نهێنی ده‌دۆزرێته‌وه‌ مێژوه‌كه‌ی 1500ساڵ ده‌بێت

17/11/2018 - 16:56 بڵاوکراوەتەوە لە وێنە

 

له‌دووری 12كم له‌باشوری قه‌زای میقدادیه‌ ، كه‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین شارۆچكه‌یه‌ له‌ پارێزگای دیاله‌، زیندانیه‌كی نهێنی  ده‌دۆزرێته‌وه‌، تا ئێستا نوسراوه‌كانی سه‌ر دیواری ئه‌م زیندانه‌ روون نیه‌ " به‌ڵام مێژوه‌كه‌ی بۆ (1500)ساڵ ده‌گه‌رێته‌وه‌و یه‌كێكه‌ له‌ شوێنه‌واره‌ مێژویه‌كان .

 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای میقدادیه‌ كه‌ (40) كم له‌ باكوری رۆژ هه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی به‌عقوبه‌یه‌،(عه‌دنان ته‌میمی ) رایگه‌یاند : شوێنه‌وارێكی مێژووی له‌شارۆچكه‌ی میقدادیه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ ،سه‌رجه‌م زانیاریه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌م شوێنه‌واره‌ یه‌كێكه‌ له‌به‌ناوبانگترین زیندانه‌كانی ئیمبراتۆریه‌تی فارس به‌ر له‌هاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بۆناوچه‌كه‌ .  

ن.ش