چوار هۆكار وای كردووە زێدان دەستبەرداری پۆگبا نەبێت

چوار شەممە, 20 تەمموز 2016 05:39

 

رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاشكرای كردووه‌ چوار هۆكار هه‌یه‌ وای له‌ راهێنه‌ری فه‌ره‌نسی و یانه‌ی ریال مه‌درید زێنه‌دین زێدان كردووه‌ نه‌توانێت ده‌ست به‌رداری بیرۆكه‌ی له‌ ده‌ستدانی تواناكانی یاریزانی نێو ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسی و یانه‌ی یۆفانتۆس زێدان بێت .
رۆژنامه‌كه‌ زیاتری نوسیوه‌ یه‌كه‌م هۆكار وای له‌ زیزۆ كردووه‌ ده‌ست به‌رداری یاریزانه‌ هاو نیشتیمانه‌كه‌ی و یانه‌ی یۆفانتۆس بۆگبا نه‌بێت ، ئه‌و توانا جه‌ستیه‌یی هه‌یه‌تی .
دووه‌م هۆكار ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی له‌ نێوان راهێنه‌ر و یاریزان بۆگبا هه‌یه‌ ،په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز بووه‌ به‌درێژایی ماوه‌ی رابردوو ، ئه‌مه‌ش له‌ زۆربه‌ی لێدوانه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌ .
سێیه‌م هۆكار زێدان باش ده‌زانێت بۆگبا توانایی هه‌یه‌ تۆپی به‌رز وه‌ربگرێت ،ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ركابه‌ری گاریس بێل و رامۆس و رۆناڵدۆ و پیپی بكات له‌وه‌رگرتنی تۆپی به‌رزه‌كان .
چواره‌م زێدان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌ی هیچ گفت و گۆیه‌كی نه‌كردووه‌ ده‌رباره‌ی داهاتووی یاریزانی كۆڵۆمبی خامیس رۆدریز ، تاوه‌كو داهاتووی بۆگبا له‌گه‌ڵ یانه‌ی مێره‌نگی نادیار نه‌بێت و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانی فه‌ره‌نسی ئیمزا بكه‌ن .


 

ن.ش