بەهۆی ئەمانەوە ، ریال مەدرید بۆندی نوێ واژۆ ناكات

دوو شەممە, 25 تەمموز 2016 06:02

 

ئەگەر چی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانی یاریزانان وەكوو ئەو هاوینه گەرمە، بەڵام لەلایەن ئیدارەی ریال مەدرید پێچەوانەیە و تاڕادەیەك ساردە وهیچ بۆندێكی گەورە ڕانەگەیاندووە، ڕەنگە ئەمە پەیوەندی بە چەند هۆكارێكەوە هەبێت لەم خاڵانەی خوارەوە كورتی دەكەمەوە:

۱ ـ ئیدارەی ریال هەموو پڕوپاگەندەكانی لەسەر یانەكە لابرد لەباری جێهێشتنی بەشێكی یاریزانان لە خودی یانەكە، بەمەیش یەكڕیزی لە نێوان یاریزانانی یانەكە درووستبوو ویاریزانانی یانەكە بەبێ فشار ئامادەكارییەكانیان ئەنجام دەدەن.

۲ـ ریال مەدرید دوو گۆڵپارێزی نایابی هەیە و ئەگەر یانەكەیش تا سەرەتای ساڵی ۲۰۱٨ سزا درا هیچ كێشەی بۆ درووست نابێت.

۳ـ هێلی بەرگری ریال كە پێكهاتووە لە یاریزانان رامۆس و ڤاران و پیپی، ئەگەر ناتچۆش ریزەكانی ریالی جێبهێڵێتت، پێویستە لەسەر ریال یاریزانێكی بەرگری بكڕێت پێش تەواوو بوونی وادەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان.

٤ـ باڵەكانی ریال بەهێزە وپێكدێت لە دانێلۆ و كارفاخال لە باڵی چەپ و مارسێلۆ و كوێنتراو لەباڵی ڕاست، ئەگەر كوێنتراوو لە شوێنەكەی خۆیشی مایەوە ئەوە یانەكە تاسەرەتای ۲۰۱٨ كێشەی نابێت.

٥ـ ریال مەدرید لە هێلی ناوەڕاست تا ڕادەیەك بێ كێشەیە بە بوونی ئیسكۆ و خێمیس و كۆفاسیچ كە وەكو جێگەی مۆدریج یاری دەكات، بەڵام كێشەی سەرەكی ئەوەیە سەرەڕای بوونی تۆنی كرووس، كاسیمرۆ یاریزانێكە كە دووچاری پێكان دەبێتەوە وڕەنگە ریال مەدرید پێویستی بە ناوەڕاستكارێك مەیلی بەرگری هەبێت.

٦ـ هێلی هێرشبردنی یانەكە دوای بۆندكردنی لەگەڵ مۆراتا وبەبوونی رۆنالدۆ و بەیڵ و بنزیمە وخیسێ وئەسینسیۆ لەحاڵی حازردا هیچ كەم وكوڕییەكی نیە و یانەكەیش هیچ بۆندێكیتر ناكات، چونكە هێنانی هێرشبەرێكی دیكە كێشە بۆ راهێنەر درووستدەكات.

۷ـ پێرێز پشت بە یاریزانانی بەشداربوو لە یۆرۆی رابردوو و كۆپا ئەمێریكا دەبەستیت، بەمەیش جۆرێك لەهاوسەنگی و جێگیری لەئاستی یانەكە درووستدەكات.

٨ـ زێدان زۆرترین كات دەداتە كریستیانۆی ئەستێرەی یەكەمی یانەكە بۆ ئەوەی لە پێكانەكەی چاكببێتەوە و هەروەها زۆرترین پشوو وەربگرێ ، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا زۆرترین كات یاری بكات.

۹ـ هێمنی پێرێز سەرۆكی یانەكە زیاتریش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو بۆندانەی ئەنجامدراوون لە ئەوروپا هیچی كەمتر نیە لە یاریزانانی ریال مەدرید، هەرچەندە هێشتا كاتی گواستنەوەی ماوە ڕەنگە وەكو هەواڵێكی چاوەرواننەكراوو سەرۆكی یانەكە بۆندێكی گەورە لە هێلی ناوەڕاست یان بەرگری ڕابگەینێت.


 

لوقمان عەلی