محمد به‌كر : یانه‌كانى خوارووى عێراق له‌ ئێمه‌ باشترن

شەممە, 15 تشرینی یەکەم 2016 18:23

. فۆتۆ و ئامـاده‌كردن سـانی نـاصیح

  قادر ره‌حیم  پایسكیلسواری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یـانه‌ی كۆیه‌ ، خاوه‌ن چه‌ندین ده‌سكه‌وته‌ له‌ سه‌ر ئاستی كوردستان و عێخاق و وڵاتانی عه ره‌بی .

محمد بكر له‌ دایك بووی شـاری هه‌ولێر و خوێندکاره‌ لە پەیمانگای تەکنەلۆجیای زانیاریەکان ، له‌ دیمـانه‌یه‌كی تایبه‌ت  باس له‌ بـارو دۆخی وه‌رزشی پایسكیلسواری كوردستـان عێراق ده‌كـات ، پێی وایه‌ كه‌وه‌ یه‌كێتی پایسكیلسواری عێراق كه‌مترخه‌مبووه‌ له‌ به‌رێوه‌ چوونی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كـان ، باس له‌وه‌ش ده‌كـات كه‌وا له‌ چـاو سـاڵانی رابردوو ئاستی یاریزانـانی كورد له‌ سه‌ر ئاستی عێراق دابه‌زیوه‌ .

سەرەتای ژیانی وەرزشی پاسیکل سواری لەکوێوە سەری هەڵەدا و چۆن گەیشتیە یانەی کۆیە؟

سەرەتای دەستپێکردنی لەیاری پاسکیلسواری لە تازە پێگەیشتوانی یانەی برایەتی لەساڵی 2010 لەسەر دەستی مامۆستا سیامند دەستی پێکرد دواتر سەرکەوتم بۆ ڕیزی لاوانی برایەتی لەژێر دەستی مامۆستا سمیر صدیق ئەو دوو ساڵەی لەیانەی برایەتی بووم ئەجامی باشمان هەبوو چ لەسەر ئاستی تاک و وە ئاستی تیپ وە ساڵی یەکەمی لاوان بەهۆی ئەوەی ئاستێکی باشم پێشکەش کردبوو ساڵەی دواتر گرێبەستم لەگەڵ یانە کۆیە وژاوو کرد تا ئێستاش لەگەڵ ئە یانەیە بەردەوامم.

تاچەند لەڕوی دارایەوە هاوکارتان دەکرێت ، بۆ بەژداری کردنی پاڵەوانیەتیەکانی پاسکیل سواری عێراق و دەرەوەی عێراق؟

بەڕاستی لەڕووی دارییە هیچ هاوکارییەکمان ناکرێت ئەم ساڵ زۆری مەسروفاتی پاڵەوانیەتیەکە لەسەر ئەرکی یاریزانەکان بوو ..ئەمەش بە هۆی ئه‌و قەیرانە داراییە کە بەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردووە وە وەرزشیش بەشێکە لە قوربانیەکانی ئەم نەهامەتییە کە ڕووی لە خەڵکی کوردستان کردووە.

چ جیاوازیەک دەبینی لەنێوان پاسکیل سوارانی یانە کوردیەکان و یانە کانی خوارووی عێراق ، لەسەر ئاستی تاک و یانەکان ، کامیان پێشکەوتوترن؟

ئەگەر سەیری ئێمە بکەی لەگەڵ یانە کانی خوارووی عێراق ئەوان لەڕووی شایستە داراییەوەکانەوە لە مووچەی مانگانە و گرێبەستی ساڵانە زۆر لە ئێمه باشترن وە بگرە ئێمە لەسەر ئەرکی خۆمان ئەم ساڵمان تەواو کردووە بۆیە ئەمە کاریگه‌ریەکی زۆر خراپی هەبووە لەسەر یانە کوردیەکان ئەگەر بێتوو سەیری ساڵانی ڕابردوو بکەیت یەکەمەکان یاریزانە کوردیەکان بوون وە ئێستا زۆر لە یاریزانەکان لەم چەند ساڵەی دوایدا وازیان لە یاری هێناوە ئەمە کاریگەری خراپی هەبووە لەسەر ئاستی بەرەو پێشچونی یانە کوردیەکان وە هیچ گرنگیەک به یاریە تاکاکەکان نادرێت ئه‌گر بێت و سەیری ئەنجامی یاریزانە کوردیەکان بکەی لە گشت یاریەکان ئەوا یاریە تاکەکان پێشەنگن لە ئەنجامی باش چونکە یاریە بەکۆمەڵەکان ئەنجامی باشیان کەمترە.

چۆن هەڵسەنگاندن بۆ پایسکیلسوارانی کوردستان دەکەیت، لەچ ئاستێک دانە ؟

ئەگەر بێت و سەیری ساڵانی ڕابردوو بکەی زۆربه‌ی یاریزانـانی كورد گشت تیپەکانی هەڵبژاردەی عێراقیان پێکدەهێنا بەڵام ئێستا یاریزانەکان بە پەنجەی دەست دەژمێردرێت ... ئەمەش وا دەردەکەوێت ئەو قەیرانە کاریگەریەکی زۆر خراپی هەبووە لەسەر وەرزشی کوردستان وە پێشتریش بە هۆی کەمی پاڵەوانیەتیەکانی دەرەوە ئاستی یاریزانە کان بە گشتی دابەزیوە.

ئایە محمد بكر لە هیچ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كی پایسکیلسواری دەرەوەی عێراق بەژداری کردووە؟

بەڵێ به شداری پالەوانیەتی عەرەبیم کرد توانیم مەدالیای بڕۆنزم بەدەست بهێنم وە عێراق ئە وە بۆ ماوەی دوو ساڵە بەشداریەکی هیچ پاڵەوانیەتیەکی دەرەوەی نەکردوە. ده‌ستكه‌وتوه‌كـانی محمد بكر له‌ پایسكیلسواری .

پێش ئەوەی پەیوەندی بە یانەی کۆیە بکەم لە یانەی وه رزشی برایەتی لە ساڵی 2010دەستم بە یاری کردووە لەساڵی یەکەمم توانیمان پلەی یەکەمی عێڕاقمان بە دەست هێنا وە لە لە هەمان ساڵ لە پاڵەوانیەتی پاڕێزگاکانی عێراق لەسەر ئاستی تاک توانیم پلەی یەکەم بەدەست بێنم ، لەساڵی دواتر سەرکەوتین بۆ ئاستی لاوان له‌سەر ئاستی تاک پله ی سێیەم بە دەست بێنم ، ساڵی دواتر په یوەندیم به یانەی کۆیە کرد ڵە ژێر دەستی مامۆستا کنعان اسماعیل توانیم ببمە پاڵەوانی عێراق بۆ ساڵی 2012 لەسەر ئاستی لاوان وە لە هەمان ساڵ مەدالیای بڕۆنزم لە پاڵەوانیەتی عەرەبیم بەدەست هێنا...بۆ ساڵی 2013 بە هۆی خوێندنەوە دابڕام لە پاڵەوانیتیەکان ، ساڵی 2014 بەهۆی شەڕی داعشەوە پاڵەوانیەتی عێراق بەر دەوام نەبوو وە لەساڵی 2015توانیمان پلەی دووەمی یانەکانی عێڕاق بە دەست بێنین ببینە نوێنەری عێراق لە بەژداری پاڵەوانیەتی یانەکانی عەرەبی وە هەمان ساڵە توانیم پلەی یەکەمی سەر یاریزانانی هەڵبژاردەی عێڕاق بەدەست بێنم ، وە ئەم ساڵیش کە ناخۆشترین ساڵی وەرزشیم دادەنێم توانیمان پلەی سێیەم بەدەست بێنین .

تاچەند لە یەکێتی پاسکیل سواری عێراق و کوردستان ڕازیت و چ پەیامێکت هەیە بۆی؟

بەڕاستی زۆر لێیان ناڕازین چ لە ڕێکخستنی پاڵەوانیەتیەکان و وە بەشداری پاڵه وانیەتیەکانی دەرەوە . یەکێتی پاسکیلسواری کوردتان بۆ ماوەی سێ ساڵە بەشداری هیج پاڵەوانیەتی کوردستا نمان نەکردووە بە هۆ نەبوونی پاڵەوانیەتی کوردستان .

وە یەکێتی پاسکیلسواری کوردستان زۆر خەم ساردبووە لە دروستکردنی هەڵبژاردەی نیشتیمانی کوردستان .... وە داوامان لە یەکێتی پاسکیلسواری عێڕاق هیوادارم هەوڵێکی جدی بدات لە بەشداریکردن پاڵەوانیەتە نێودەڵەتیەکان چونکە بەرە پێشچونی یاریەکە بە شێوه یە پێش دەکه و ێت

هیواو ئاواتت چیە؟

هیوام ئەوەیە ڕۆژێک لە ژێر ئاڵای کوردستان بەشداری بکەم لە پاڵەوانیەتیە نێو دەو ڵەتیەکان.

دواپه‌یـامت .

له‌كۆتـایی دا سوپاسی دایک و باوک م دەکەم زۆر پشتگیری منیان کردووە بۆ ئەوەی بەردەوام لە یاریەکە وە هاوڕێکان زۆر پاڵپشتم بوون

ن.ش