پێكان پێنچ یاریزان له‌ كلاسیكۆ دوور ده‌خاته‌وه‌

25/03/2016 - 20:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

راپۆرتە رۆژنامەكان ئاشكرایان كردوە بەهۆی پێكانەوە پێنچ یاریزان لەیاری كلاسیكۆی داهاتوو دووردەكەونەوە،  كە بریارە لە دووی مانگی داهاتوو بەرشلۆنە میوانداری ریال مەدرید بكات لە كامپ نوو .

رۆژنامەی ئاس ئاشكرای كردووە سێ یاریزانی بەرشلۆنە بەهۆی پێكانەوە لە یاریگاكان دوور دەكەونەوە ، كە بریتین لە ئەنێستا و راكیتیچ و بۆسكوێس ، وە هەردوو یاریزانی ریال مەدرید گاریس بێل و رامۆس بەهۆی پێكانی جیاواز دوور دەكەونەوە .

راكیتیچ بەهۆی پێكانێكی سووك دەناڵێنێت ، یەكێتی تۆپی پێ ی كرواتیا بریاریدا پشوو بەم یاریزانە بدات بۆهەردوو یاری دۆستانە بەرامبەر ئیسرائیل و هەنگاریا .

لەبەرامبەردا دیل بۆسكی راهێنەری هەلبژاردەی ئیسپانیا رێگەی بەیاریزان بۆسكوێس دا بگەرێتەوە بەرشلۆنە بەهۆی شكانی یەكێك لە پەنجەكانی دەستی راستی .

لە هەمان كاتدا ئەنێستا بەشداری دوا یاری یانەكەی بەرامبەر ڤیاریال نەكرد لە خولی ئیسپانیا و راهێنەری ماتادۆر بۆیاریە نێو دەوڵەتیەكان بانگێشتی نەكرد .

لە ریزی ریال مەدرید هەردوو یاریزان بێل و رامۆس تووشی پێكان هاتن ، كاپتنەكەی مێرەنگی لەیاری شەوی رابردوو بەرامبەر هەلبژاردەی ئیتاڵیا هەستی بەهەندێك ئازار كردووە لە پشتی و دیل بۆسكی لە گێمی دووەم هێنایە دەرەوە .

وە یاریزانی وێڵزی گاریس بێل بەهۆی ئەو پێكانەی لەماسولكەكان  لەماوەی رابردوو تووشی هاتبوو ، بۆریزی هەڵبژاردەی  وڵاتەكەی بانگێشت نەكرا ، لەشاری مەدرید مایەوە .

 

ن.ش