كاسیمیرۆ : كلاسیكۆ یەكلایی دەكەینەوە

31/03/2016 - 09:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

هنریكی كاسیمیرۆی بەرازیلی و یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی ریال مەدرید لەمیانی دیمانەیەكی لەگەڵ ئێستگەی (كادینا سێر)ی ئیسپانی باس لەیاری كلاسیكۆ دەكات و پێی وایە ئەوان دەتوانن یارییەكە لەبەرژەوەندی خۆیان یەكلایی بكەنەوە".

كاسیمیرۆ لەبارەی یارییەكە ووتی : " ئێمە بەنیازی بردنەوە دەچینە نێو كەش و هەوای یارییەكە ، ئێمە قەرزاری یانەكە و هاندەرانین ، بۆیە بەهەموو شێوەیەك بیر لەبردنەوەی یارییەكە دەكەینەوە".

كاسیمیرۆ لەبارەی بەشداریكردنی وەك یاریزانی سەرەكی ووتی : " ئەم پرسیارە ئاراستەی زێدانی راهێنەر بكەن ، چونكە ئەو خاوەنی بریارە".

كاسیمیرۆ ووتی : " ئەوەی لەسەر منە جێبەجێ كردنی بریارەكانە ، هەر كاتێك راهێنەر بڕیار بدات من دەتوانم كارەكە جێبەجێ بكەم".

رێكان عزیز