دوو جەمسەرەكەی ئەڵمانیا مۆراتایان دەوێت

31/03/2016 - 09:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

هەردوو یانەی بایرن میونخ و بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی هەوڵەكانی خۆیان دەستپێكردووە بۆ گواستنەوەی ‌وئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانی و هێرشبەری یانەی یوڤینتۆس".

رۆژنامەی (لا ستامبا)ی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە یانەی بایرن میونخ دەیەوێت مۆراتا بباتە ریزەكانی و وەك شوێنگرەوەی رۆبێرت لیفاندۆفیسكی دەستبەكاری بكات".

رۆژنامەكە ئەوەیشی روونكردەوە : " پێدەچێت لەهاوینی داهاتوو (لیفاندۆفیسكی) لە بایرن میونخ و (ئۆبامیانگ) لەیانەی دۆرتمۆند بچنە دەرەوەی ئەڵمانیا ، بۆیە ئەم دوو یانەیە پەنا بۆ پەلكێشكردنی مۆراتا دەدەن".

ئەمەو مۆراتا لەكۆی (28) یاری لەم وەرزە لەگەڵ یوڤینتۆس ، (15) یاری وەك یاریزانی یەدەگ دەستپێكردووە و (13) یاری وەك یاریزانی سەرەكی كردووە و تەنها (6) گۆڵی تۆماركردووە".

رێكان عزیز