هەواڵێك لەبارەی زێدان رەتدەكرێتەوە

31/03/2016 - 09:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

فرانچیسكۆ پۆیۆی گۆڵچی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هەواڵێك لەبارەی زێنەدین زێدانی فەرەنسی رەتدەكاتەوە".

رۆژنامەكانی ئیسپانیا پێشتر بڵاویان كردبوویەوە چارەنووسی زێدان بەندە بەیاری كلاسیكۆ ، لەكاتی دۆراندنی یارییەكە لەكۆتایی ئەم وەرزە دەخرێتە دەرەوەی یانەكە".

فرانچیسكۆ پۆیۆ لەلێدوانێكیدا ووتی : " لەراستیدا ئەوەی بڵاوبۆتەوە راست نییە ، چارەنووسی زێدان بەند نییە بە یاری كلاسیكۆ بەرامبەر یانەی ریال مەدرید".

پۆیۆ ووتیشی : " راستە یارییەكە لەرووی ركابەرییەوە گرینگە ، بەڵام ئەوەی لەبارەی زێدانەوە دەوترێت راست نییە و ئەمە تەنها یارییەكە".

پۆیۆ لەبارەی ئاست بەرزی یانەی بارسێلۆنا ووتی : " بارسا لەبارێكی باشدایە ، ئاستێكی لووتكەیی پێشكەش دەكات و لەچەندین یاری رابردوو تامی دۆراندنی نەكردووە".

رێكان عزیز