بارسا ئەڵۆنسۆی دەوێت

31/03/2016 - 09:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هەوڵەكانی خۆی دەستپێكردووە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی یانەی فیۆرەنتینای ئیتاڵی".

تۆڕی هەواڵی (ESPN) بڵاوی كردەوە یانەی بارسێلۆنا چاودێری تواناكانی باڵی چەپی یانەی فیۆرەنتینای ئیتاڵی (ماركۆس ئەڵۆنسۆ) دەكات".

تۆڕەكە ئەوەیشی بڵاوكردەوە ئاستی یاریزانەكە زیاتر بەرەوپێش چووە و یانەكانی ئەوروپا گرینگی خۆیان بۆ دووپاتكردۆتەوە".

ئەمەو چوونی ئەڵۆنسۆ بۆ ریزەكانی یانەی بارسێلۆنا رەنگە بڕی (12) ملیۆن یۆرۆ بخاتە سەر شانی یانە كەتەلۆنییەكە بۆ ئەوەی لەنێو كامپ نو یاری پێبكات".

رێكان عزیز