موختاریان دەرگای بەڕووی یوڤینتۆس داخست

31/03/2016 - 09:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

هنریك موختاریانی ئەرمینی و هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی كە بۆتە جێگای تێبڕینی زۆرێك لە یانەكانی ئەوروپا هەواڵێكی ناخۆشی بۆ یوڤی بڵاوكردەوە".

تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە ، مینو رایولای بریكاری كارەكانی ئەم یاریزانە ئەرمینییە لە تۆرینۆ بینراوە و بە بەرپرسانی یانەی یوڤی راگەیاندووە كە ئەوان بەبۆندەكان رازی نین".

تۆڕەكە ئەوەیشی بڵاوكردەوە موختاریان بڕیاریداوە لەڕیزەكانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بمێنێتەوە و بۆ ئەمەش بۆندێكی پێشكەش كراوە چونكە بۆندی یاریزانەكە لەهاوینی (2017) كۆتایی پێدێت".

ئەمەو یانەی یوڤینتۆس دەیەوێت شوێنگرەوەیەك بۆ ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری لاوی تیپەكەی بدۆزێتەوە كە پێشبینی رۆیشتنی دەكات بۆ یەكێك لە یانەكانی بایرن میونخ و ریال مەدرید".

رێكان عزیز