مانچستەر یونایتد رۆناڵدۆیەكی نوێی دۆزییەوە

31/03/2016 - 10:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ووڵاتی ئیسپانیا بڵاویان كردەوە یانەی مانچستەر یونایتد بەبەهێزی كاردەكات بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی یانەی بەنفیكا و بۆ ئەمەش بۆندێكی خەیاڵی پێشكەش بكات".

رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاوی كردەوە یانەی مانچستەر یونایتد بڕیاریداوە بۆندێك لەگەڵ ریناتۆ سانچێزی ئەستێرەی لاوی یانەی بەنفیكا واژۆ بكات".

رۆژنامەكە ئەوەیشی روونكردەوە یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەیی خۆی نیشانداوە بڕی (50) ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی بداتە یانەی بەنفیكا تا بیباتە ریزەكانی".

بۆندی ریناتۆ لەگەڵ یانەی بەنفیكا تا ساڵی (2021) بەردەوام دەبێت و نرخی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەی دەگاتە (60) ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی".

رێكان عزیز