گۆتزێ هەنگاوێكی ماوە و لەمیونخ دەچێتە دەرەوە

31/03/2016 - 10:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

ماریۆ گۆتزێی ئەڵمانی و یاریزانی یانەی بایرن میونخ هەنگاوێكی ماوە و كۆتایی بە كاروانی وەرزشی خۆی دەهێنێت لەگەڵ یانە باڤارییەكە و پەیوەندی بە یانەیەكی دیكە دەكات".

ماڵپەری (mercafutbol) بڵاوی كردەوە یانەی بایرن میونخ رازی بووە بە جێبەجێكردنی بیرۆكەی رۆیشتنی ئەم یاریزانە لەكۆتایی ئەم وەرزە".

ماڵپەرەكە بڵاویشی كردەوە گۆتزێ لەم وەرزە بەهۆی زۆری پێكانەكانەوە تەنها لە (12) یاری بەشداری كردووە ، بۆیە یانەكە نایەوێت لە وەرزی داهاتوو لەتیپەكە بیهێڵێتەوە".

ئەمەو لەئێستادا باس و خواسی ئەوە هەیە یاریزانە ئەڵمانییەكە لە هاوینی داهاتوو بەشێوەیەكی فەرمی پەیوەندی بە ڕیزەكانی یانەی لیڤەرپوول بكات و بگەرێتەوە باوەشی (یۆرگن كلۆپ)ی راهێنەرە پێشووەكەی".

رێكان عزیز