گۆندوگان پەیوەندی بە تیپەكەی گواردیۆلا دەكات

12/04/2016 - 10:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

یانەی مانچستەر سیتی نزیكدەبێتەوە لە گواستنەوەی ئیلكای گۆندوگانی ئەستێرەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە خولی نایابی ئینگلتەرا".

تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرتیسی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە : " لەسەرداوای پیپ گواردیۆلا ، یانەی مانچستەر سیتی بۆند لەگەڵ گۆندوگان واژۆ دەكات و دەیباتە یاریگای ئیتیحاد".

تۆڕەكە بڵاویشی كردەوە ، ناكۆكی نێوان بوروسیا دۆرتمۆند و مانچستەر سیتی تەنها (10) ملیۆن یۆرۆیە ، یانە ئەڵمانییەكە داوای (45) ملیۆن یۆرۆی كردووە و مان سیتی تەنها (35) ملیۆنی ئامادەكردووە".

رێكان عزیز