میلان و میهالۆڤیچ لەیەكتر جیادەبنەوە

12/04/2016 - 10:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

لەئێستادا سینسا میهالۆڤیچی سڕبی و راهێنەری یانەی میلانی ئیتاڵی بەبارودۆخێكی زۆر خراپ تێپەردەبێت و دوای دۆراندنی بەرامبەر یانەی یوڤینتۆس لەدواین یاری تیپەكە لە خولی ئیتاڵیا".

رۆژنامەیەكی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە یانەی میلان كە لە دواین پێنج یاریدا شكستی هێناوە لە تۆماركردنی سەركەوتن دەیەوێت میهالۆڤیچ دووربخاتەوە".

سەرۆكی یانەی میلان (بێرلسكۆنی) بڕیاریداوە لەكۆتایی ئەم وەرزە دەستبەرداری میهالۆڤیچ بێت و داوای لە ئیدارەی یانەكەی كردووە بیر لە گواستنەوەی راهێنەرێكی دیكە بۆ یانەكەیان بكەنەوە".

رێكان عزیز