لەزاری زێدانەوە بزانە بنزیمە بەشداری یاری ئەمشەو دەكات

12/04/2016 - 10:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریال مەدرید بانگهێشتی سەرجەم یاریزانانی تیپەكەی دەكات بۆ یارییەكەی ئەمشەو كە بڕیارە رووبەرووی یانەی فۆلفسبۆرگ ببنەوە".

زێدان لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسێك ووتی : " بنزیمە گەڕایەوە و بۆ یارییەكەی ئەمرۆ ئامادەیە ، ئەو دەتوانێت بەشداری یارییەكە بكات".

زێدان ووتیشی : " ئێمە پێویستیمان بە (15 تا 20) خولەكی سەرەتای یارییەكەیە بۆ ئەوەی بتوانین هەنگاوەكان بەباشی بنێین و سەركەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەربكەین".

زیزۆ ووتیشی : " ئەمە یەكەم یاری لووتكە نییە بۆ ئێمە ، بەڵكو توانیومانە پاڵەپەستۆی لەوە زیاتر تێپەرێنین و سەركەوتن تۆماربكەین".

لەكۆتاییدا زێدان ووتی : " من زۆر لەگەڵ یاریزانەكان قسەم نەكردووە ، چونكە ئەوان دەزانن لەماوەی ئەو (90) خولەكە پێویستە چی بكەن".

رێكان عزیز