مۆدریچ نایەوێت ئەمشەو ئەوە رووبدات

12/04/2016 - 11:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

لوكا مۆدریچی كرواتی و ئەستێرەی هێڵی ناوەراستی یانەی ریال مەدرید ئاشكرای دەكات حەز ناكەن یارییەكەی ئەمشەو بگاتە لێدانی یەكلاكەرەوە لە خاڵی سزا و دەیانەوێت یارییەكەی زووتر تەواوبكەن".

مۆدریچ لە لێدوانێكیدا ووتی : " سەرەتا دەبێت لەیارییەكە بەباشی دەربكەوین و هێمن بین ، نابێت بیر لە تەنها (5) خولەك و (10) خولەكی سەرەتا بكەینەوە".

مۆدریچ ووتیشی : " ئێمە یاری رابردوومان شیكردەوە و هەستمان بە هەڵەكانمان كرد ، ئەمشەو بەرپرسیاریەتییەكی گەورەمان لەسەر شانە بۆ ئەوەی بتوانین ئەو پاڵەپەستۆیە تێپەرێنین".

لوكا لەدوا قسەی ووتی : " ئێمە نامانەوێت یارییەكە بگاتە لێدانی یەكلاكەرەوە ، دەمانەوێت ئەنجامەكە بۆ خۆمان مسۆگەربكەین".

رێكان عزیز