راهێنەری فۆلفسبۆرگ : ریال شایستەی سەركەوتن بوو

13/04/2016 - 09:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

دیتەر هیكینگی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی فۆلفسبۆرگ پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی یانەی ریال مەدرید كرد و پێی وایە ئەوان توانیان بە شایستەیی سەركەوتن تۆماربكەن و بگەنە یارییەكانی قۆناغی پێشكۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا".

هیكینگ لەلێدوانێكیدا دوای دۆراندنیان بە ریال مەدرید بە ئەنجامی (3 – 0) ووتی : " ئەوان شایستەی سەركەوتن بوون ، رێگەیان پێنەداین بە ئارەزووی خۆمان یاری بكەین ، ئێمە بەخراپی یاریمان نەكرد ، بەڵام تێنەگەیشتین كە پێویستە چی بكەین".

راهێنەرەكەی فۆلفسبۆرگ ووتیشی : " تۆپی زۆرمان بەفیرۆدا ، هەرچەند دەمانزانی ئەركمان قورسە بەڵام بەو شێوەیە دەرنەكەوتین كە پێویست بوو خۆمان نمایش بكەین".

هیكینگ ووتی : " یاریزانەكانم هەست بە دڵتەنگییەكی زۆر دەكەن ، هەلی ئەوەمان هەبوو بۆ ئەوەی لە قۆناغی پێشكۆتایی یاری بكەین ، بەڵام ریال مەدرید رێگەی پێنەدا".

رێكان عزیز