بەفەرمی ... دوو یاریزانی ئەستێرە ناتوانن رووبەرووی بارسا ببنەوە

13/04/2016 - 10:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

پێش رووبەرووبوونەوەی یانەی بەرشلۆنە لەیارییەكانی گەڕی (33) خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی ڤاڵانسیا كێشەیەكی دیكەی بۆ دروست دەبێت و دوو یاریزانی ناتوانن بەشداری یاری داهاتوو بكەن".

وەك لە ماڵپەری فەرمی یانەكە بڵاوبۆتەوە ، یانەی ڤاڵانسیا بەهۆی پێكانەوە بێ بەش دەبێت لەتواناكانی (سوفیان فیغۆلی) جەزائیری و ئەستێرەی تیپەكە".

هەرچی بیاتییە پێش رووبەرووبوونەوەی یانەی ئیشبیلیە لەیارییەكانی گەڕی (32) خولی یانەكانی ئیسپانیا دووچاری پێكان هات و بەمهۆیەوە لەیاری داهاتوو دادەبڕێت".

ئەەو پشكنینە پزیشكییەكان دەریانخستووە سوفیان فیغۆلی بەهۆی پێكانەوە بۆ ماوەی (3) هەفتە لەیاریكردن دووردەكەوێتەوە".

رێكان عزیز