سیمیۆنی ئەم داواكارییەی لە ناوبژیوان هەیە

13/04/2016 - 11:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

دیگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی پێش رووبەرووبوونەوەی یانەی بەرشلۆنە لەیارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هیوادارە (11) یاریزان بەرامبەر (11) یاریزان بكەن".

سیمیۆنی لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان ووتی : " ئێمە ئامادەین رووبەرووی یانەی بەرشلۆنە ببینەوە ، كلیلی سەركەوتنیشمان دۆزیەوەتەوە و تیپەكەشمان زۆر ئامادەیە".

راهێنەرەكەی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ووتی : " هیوادارم بڕیارەكانی ناوبژیوان دروست بن ، دەمەوێت (11) یاریزان بەرامبەر (11) یاریزان یاری بكەن ، نەك ئێمە بەیاریزانی كەمتر یاری بكەین".

سیمیۆنی لەكۆتایی لێدوانەكەی ووتی : " دەزانم یارییەكە بۆ ئێمە قورس دەبێت ، بەڵام ئێمە بەدوای گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو دەگەرێین ، بۆ ئەمەش پشت بە گریزمان دەبەستین".

رێكان عزیز