لالیگا سوپاسی جۆزی َمۆرینۆ دەكات

13/04/2016 - 15:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان


تۆپی پێ‌ ئیسپانیا ئاهەنگ دەگێرێت بەگەیشتنی دوویانە بۆقۆناغی چوار گۆشەی زێرینی خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا بۆ شەشەم وەرز لەسەر یەك .
ركابەرەكانی خولی لالیگا ماوەیەكی زۆرە دەستی گرتووە بەسەر خولەكانی ئەوروپی ناسراو بەچامپیۆس لیگ و یۆرۆ لیگ .
لەو كاتەی راهێنەری پرتوگالی جۆزێ‌ مۆرینۆ پەیوەندی كرد بەیانەی ریال مەدرید لەوەرزی (2011)تا ئێستا ریال مەدرید توانیوەتی خۆی بگەینێتە قۆناغی پێش كۆتایی شان بەشانی بەرشلۆنە و ئەتلەیتكۆ مەدرید .
شەوی رابردوو جارێكی تر هەمان سیناریۆ دووبارە بویەوە دوای ئەوەی ریال مەدرید توانی خۆی بگەینێـە قۆناغی چوار گۆشەی زێرین بەسەركەوتنی بەسەر یانەی فۆلفسبۆرگ ، بریارە ئەمشەویش یانەیەكی تری ئیسپانی بەرشلۆنە یاخود ئەتلەتیكۆ مەدرید بگاتە ئەم قۆناغە .
لە هەمان كاتدا ئەگەر سەیر بكەیت یانەكانی ئیشبیلیە و فالەنسیا و ڤیاریال و ئەتلەتیك بلباو ماوەی شەش وەرزە لەم قۆناغەی یۆرۆلیگ یاری دەكەن زۆربەی كاتەكان نازناوەكەیان گەراندۆتەوە ئیسپانیا .
دوای ئەوەی لە  ساڵی (2002)ریال مەدرید و فالەنسیا لەیاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا یاریان كرد ، ئاستی مێرەنگی دابەزی بوو تا هاتنی مۆرینۆ ،راهێنەری پرتوگالی توانی هەیمەنە بۆیانەی مێرەنگی بگەرێنێتەوە .
تەنیا بۆبەبیر هێنانەوە :
لەساڵی (2011)بەرشلۆنە و ریال مەدرید گەیشتنە قۆناغی نیوەی ی كۆتایی و یانەكەی كەتالۆنی توانی نازناوەكە بباتەوە .
لە ساڵی (2012) ریال مەدرید و بەرشلۆنە گەیشتنە قۆناغی پێش كۆتایی لەسەر دەستی بایرەن میونخ و چێلسی ماڵئاوایان كرد .
لەساڵی (2013)ریال مەدرید و بەرشلۆنە گەیشتنە هەمان قۆناغ و لەسەر دەستی بروسیا دۆرتمۆند و بایرەن میونخ ماڵئاوایان كرد .
لە ساڵی (2014)ریال مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید گەیشتنە یاری كۆتایی و مێرەنگی نازناوی دەیەمی لە مێژودا بردەوە .
لە ساڵی (2015)ریال مەدرید و بەرشلۆنە گەیشتنە قۆناغی پێش كۆتایی و بەرشلۆنە بوە پاڵەوان  و ریال مەدرید لەسەر دەستی یۆفانتۆس ماڵئاوایی كرد .
لە ساڵی (2016)ریال مەدرید گەیشتۆتە قۆناغی پێش كۆتایی چاوەروانی براوەی بەرشلۆنە و ئەتلەتیكۆ مەدرید دەكات . ن

ن .ش