له‌ تیرو پشكى قۆناغى پێش كۆتایى چامپیۆس لیگ جارێكى تر خه‌نده‌ بۆریال مه‌درید ده‌گه‌رێته‌وه‌

15/04/2016 - 19:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان


ئه‌مرۆ هه‌ینى له‌ شارى نیۆنى سویسرى تیرو پشكى قۆناغى پێش كۆتایى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا راكێشرا و جارێكى تر خه‌نده‌ بۆ یانه‌ى ریال مه‌درید گه‌رایه‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ه‌ى رزگارى بوو له‌ یانه‌ هاو شاریه‌كه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید .
ئه‌نجامى  تیرو پشكه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو :
مانچسته‌ر سیتى ئینگلیزى × ریال مه‌دریدى ئیسپانى
ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدى ئیسپانى × بایره‌ن میونخى ئه‌ڵمانى .
بروا بریاره‌ یارى چوون له‌ رۆژانى (26و 27)ئه‌م مانگه‌ به‌رێوه‌ بچێت ، وه‌ یارى گه‌رانه‌وه‌ له‌ (3و4)مانگى داهاتوو به‌رێوه‌ بچێت .
جێگه‌ى ئاماژه‌ بۆكردنه‌ براوه‌ى هه‌ردوو یارى راسته‌و خۆ یارى كۆتایى له‌ یاریگاى سان سیرۆ له‌شارى میلانۆ ئه‌نجام ده‌دات .

 ن.ش