پلگرینى ده‌رباره‌ى یانه‌ى ریال مه‌درید چى ده‌ڵێت ؟

15/04/2016 - 19:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ تیرو پشكى یاریه‌كانى قۆناغى پێش كۆتایى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا راكێشرا و یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى  ئینگلیزى كه‌وته‌ به‌رامبه‌ر ریال مه‌دریدى ئیسپانى ، راهێنه‌رى چیلى و یانه‌ى ستیزن مانوێل پلگیرینى باس له‌و یاریه‌ ده‌كات .
پلگیرینى له‌ لێدوانێكیدا كه‌ رۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌تالۆنى بلاَوى كردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت : یارى كردن به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید یاریه‌كى زه‌حمه‌ت و ئاڵۆز ده‌بێت .
پلیگرینى زیاتر ده‌ڵێت : ئه‌گه‌رچى سه‌رجه‌م ركابه‌ره‌كانى تر زه‌حمه‌ت بوینه‌ ، به‌لاَم یارى كردن به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید یاریه‌كى ئاڵۆز ه‌و یارى كردنى ئێمه‌ له‌م قۆناغه‌دا جێگاى بروا كردن نه‌بوو .
له‌ كۆتایدا ده‌ڵێت : بردنه‌وه‌ى نازناوى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا بۆریال مه‌درید گرنگه‌ ،چونكه‌ ئه‌م یانه‌یه‌ به‌رده‌وام داواى نازناو ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات به‌لایه‌نى كه‌م نازناوێك به‌ده‌ست بهێنێت ، ئێستا له‌ قۆناغى پێش كۆتایى یارى ده‌كات و هه‌لى بردنه‌وه‌ى نازناوى خولى لالیگایى هه‌یه‌ .

ن.ش