زێدان باسى به‌رشلۆنه‌ ده‌كات و له‌ مانچسته‌ر سیتى كه‌م ده‌كاته‌وه‌

15/04/2016 - 20:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان


زێنه‌دین زێدان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مرۆ هه‌ینى گرنگى زیاتر به‌یارى سبه‌ینىَ به‌رامبه‌ر خیتافى دا و له‌ گرنگى مانچسته‌ر سیتى كه‌م كرده‌وه‌ له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا .
زێدان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا تایبه‌ت به‌یارى خیتافى بۆى ساز كرا بوو گوتى :باش ده‌زانم ئه‌نجامى تیرو پشكه‌كه‌ روداوى رۆژه‌ ،به‌لاَم ئه‌گه‌ر ده‌ پرسیارم تایبه‌ت به‌م بابه‌ته‌  ئاراسته‌ بكرێت من وه‌لاَم ناده‌مه‌وه‌ ، به‌ڵكو گرنگترین شت لاى من یارى خیتافیه‌ .
زێدان زیاتر ده‌ڵێت : له‌سه‌رمان پێویسته‌ بیر له‌ یاریه‌كانى رلاۆژانه‌ بكه‌ینه‌وه‌ ، به‌هه‌موو هێزێكمان مه‌شقه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین تا كۆتایى وه‌رز ، كاتێك تووشى شكست ده‌بیت هۆكارى تایبه‌تى خۆى ده‌بێت ، وه‌سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنیت هه‌مان شته‌ .
زێدان له‌ قسه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت : ئێستا ئێمه‌ له‌ پله‌ى سێیه‌مى ریزبه‌ندى داین ، بیرله‌ هیچ شتێك ناكه‌ینه‌وه‌ ،به‌ر له‌وه‌ى بیر له‌ كارى تر بكه‌ینه‌وه‌ ، هه‌وڵ ده‌ده‌ین سه‌ركه‌وین بۆپله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى .
زێدان له‌ قسه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت : یارى سبه‌ینىَ سه‌رسامم ناكات ، هه‌موولایه‌ك پێیان وایه‌ یاریه‌كى ئاسانه‌ بۆئێمه‌ ، به‌لاَم له‌ راستیدا ئێمه‌ روبه‌رووى تیپێك ده‌بینه‌وه‌ له‌ پێناو مانه‌وه‌ له‌ خولى پله‌ یه‌ك ده‌جه‌نگێت  ئه‌مه‌ش كارێكى ئاسان نیه‌ ، خیتافى راهێنه‌ره‌كه‌ى گۆریوه‌ و هیچ گومانێك نیه‌ یاریه‌كى زه‌حمه‌ت ده‌بێت له‌سه‌رم پێویسته‌ تیپه‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كى باش ئاماده‌ بكه‌ین ئاگادارى هه‌ركارێكى نه‌خوازراو بین .
ده‌رباره‌ى مان سیتى ده‌ڵێت : به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێشوازى له‌م رسته‌یه‌ ناكه‌م كه‌ بڵێن مان سیتى تیپێكى ئاسانه‌ ، بینیمان به‌رامبه‌ر فۆلفسبۆرگ له‌یارى چوون چیمان به‌سه‌ر هات ،سه‌رجه‌م تیپه‌كانى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا زه‌حمه‌تن .
له‌ كۆتایدا ده‌رباره‌ى به‌رشلۆنه‌ ده‌ڵێت : ده‌رباره‌ى به‌رشلۆنه‌ هیچ قسه‌یه‌ك ناكه‌م دڵخۆش نیم كاتێك تیپێك به‌ بارو دۆخێكى زه‌حمه‌ت تێده‌په‌رێت ،ئه‌وه‌ى به‌لاى من گرنگه‌  كاركردنمه‌ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید .

ن.ش