لیفاندۆفسكی وێستگەی داهاتووی ئاشكرا دەكات

27/04/2016 - 15:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان


رۆبەرت لیفاندۆفسكی هێرشبەری بایرەن میونخ وێستگەی داهاتووی ئاشكرا دەكات دوای رۆیشتنی لەیانەی بایرەن میونخی ئەڵمانی .
لیفاندۆفسكی لە لێدوانێكیدا كە پێگەی كالشیۆ مێركاتۆ بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت : دڵخۆشم بەیاری كردن لە ریزی یانەی بایرەن میونخ و هەوڵ دەدەم لە داهاتودا نازناوی زیاتر لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەست بهێنم .
هێرشبەرە پۆڵەندیەكە یزاتر دەڵێت : ئەگەر بێت و  بایرەن میونخ جێبهێلێم ئەوا روو لە ئیسپانیا یاخود لە ئینگلتەرا دەكەم بۆیاری كردن .
بەم لێدوانەی لیفاندۆفسكی دەرگای یانەكانی بەرووی خۆیدا كردەوە بەتایبەت یانەی ریال مەدرید ماوەیەكە لە هەوڵی بەدەست هێنانی تواناكانی هێرشبەرە پۆڵەندیەكە دایە .

 ن.ش