پشكنینە كۆتایەكانی دەربارەی پێكانی بنزیما ئاشكرا دەبێت

27/04/2016 - 15:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی وردەكاری پشكنینە پزیشكەكانی یاریزانی نێو دەوڵەتی فەرەنسی و یانەی ریال مەدرید كەریم بنزیما ئاشكرا دەكات ، دوای ئەوەی شەوی رابردوو بەرامبەر مان سیتی تووشی پێكان هات .
رۆژنامەكە زیاتری نوسیوە دوای ئەوەی لەیاری شەوی رابردوو یاریگای جێهێشت دەركەوتووە لە رانی تووشی پێكان هاتووە دوای ئەوەی ئەمرۆ پشكنینی پزیشكی بۆئەنجام درا .
رۆژنامەكە زیاتری نوسیوە یاریزانی فەرەنسی ناتوانێت لەیاری داهاتووی خولی ئیسپانی ئامادە نابێت ، بریارە رۆژی شەمە ی داهاتوو ریال مەدرید ببێتە میوانی یانەی ریال سۆسیداد لە یاریگای ئەنویتا .
ئامانجی چەند رۆژی داهاتووی هێرشبەری فەرەنسی زاڵ بوونە بەسەر پێكانەكەی و پشووی پێدەدرێت لەلایەن راهێنەری فەرنسی زێدان تاوەكو لە رووی جەستیەوە ئامادە بێت بۆ بەشداری كردن لەیاری گەرانەوەی خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا بەرامبەر ستیزن لە یاریگای برنابیۆ .

ن.ش