بی سی جی لێدانێكی كوشندە لە چێلسی دەدات

27/04/2016 - 15:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان


یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لێدانێكی كوشندە  لەیانەی چێلسی ئینگلیزی دەدات ،ئامادەیە گرێبەست لەگەڵ یاریزانی لای راستی یانەی تۆرینۆی ئیتاڵی برۆنۆ بیرێس ئیمزا بكات لە ماوەی داهاتوو .
رۆژنامەی دەیلی ئێكسبرێسی ئینگلیزی ئاشكرای كردووە یانەكەی پایتەختی فەرەنسا لە پێناو بەدەست هێنانی تواناكانی برۆنۆ ، ئامادەیە دەستەوارەیەك بەبری (16)ملیۆن جونەی ئیستەرلینی بدات.
پاریس سان جێرمان هەوڵ دەدات ئەم یاریزانە پەلكێشی یانەكەی بكات ، بۆئەوەی شوێنی یاریزانی هۆڵەندی گریگۆری فان دیر فیل بگرێتەوە ، پێش بینی دەكرێت ئەمەی دوایی بەگرێبەستێكی ئازاد یانەكەی پایتەختی فەرەنسا جێبهێلێت .
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە یانەی چێلسی لەندەنی لە هەوڵی بەدەست هێنانی تواناكانی یاریزانی تۆرینۆ دابوو ، بۆ بەدەست هێنانی تواناكانی برۆنۆ ئێستا بی سی جی نزیكترین یانە.

 ن.ش