دەبارەی پێكانەكەی ، بزانە دایكی رۆناڵدۆ چی دەڵێت ؟

27/04/2016 - 16:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان


دۆلۆریس ئەفیرۆ دایكی یاریزانی نێو دەوڵەتی پرتوگالی و یانەی ریال مەدرید كریستیانۆ رۆناڵدۆ هیوای خواست كورەكەی بۆیاری گەرانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا بگەرێتەوە ، بریارە رۆژی چوارشەمەی داهاتوو مێرەنگی میوانداری مان سیتی بكات لە یاریگای سەنتیاگۆ برنابیۆ .
ئەفیرۆ لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی ئاس بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت : رۆناڵدۆ لە پێكانەكەی بەتەواوی چاك نەبۆتەوەو بەرێژەی (80%)بۆیاری هەفتەی داهاتوو ئامادە دەبێت .
دۆلۆریس زیاتر دەڵێت : بروام وایە رۆناڵدۆ خاوەن هێزێكی گەورەیە و ئارەزوو دەكات بەشداری سەرجەم یاریەكان بكات ، لە هەمان كاتدا ژیانی وەرزشی لە یانەی مەلەكی بەكۆتا بهێنێت .

 ن.ش