بەفەرمی سیمۆنی سزایەكی قورس درا

27/04/2016 - 16:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان


لیژنەی كێبركێكان لەیەكێتی تۆپی پێ‌ ی ئیسپانیا سزایەكی توندی بەسەر راهێنەری ئەرجەنتینی و یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دیگۆ سیمۆنی سەپاند ، دوای ئەوەی لەیاری یانەكەی بەرامبەر مەلەگە بەكارتی سوور دەركرا .
رۆژنامەی مۆندۆ دیبەرتیڤۆی كەتالۆنی ئاشكرای كردووە سیمۆنی لەسێ‌ یاری یانەكەی بێ‌ بەش دەبێت بەهۆی ئەو سزایەی بەسەریدا سەپێندرا لەلایەن لیژنەی كێبركێكانی یەكێتی تۆپی پێ‌ ی ئیسپانیا .
دوای ئەوەی سیمۆنی لەیاری یانەكەی بەرامبەر مەلەگە هەڵس و كەوتێكی ناوەرزشی ئەنجامداو هێرشێكی یانەی مەلەگەی راگرت بەهۆی هەڵدنە تۆپ بۆنێو یاریگا ، دواتر ناو بژیوان ماتیۆ لاهۆز كارتی سوری بەرویدا بەرز كردەوە لەیاریگای دوورخستەوە.
لەلایەن خۆیەوە  راهێنەری ئەرجەنتینی نكۆلی لەوە دەكرد ئەم كارەی نەكردووە ،بەڵكو منداڵێك لە نێو یاریگا ئەم كارەی ئەنجام داوە ، بەڵام ناو بژیوانی ئیسپانی لەسەر كورسی یەدەگی رۆخی بلانكۆسی دوور خستەوە .
سیمۆنی لە سێ‌ یاری یانەكەی بەرامبەر رایۆ فالیكانۆ و لیفانتی و سەلتافیگۆ ناتوانێـ ئامادە بێت ، بەڵكو لە شوێنی ئەو یاریدەدەرەكەی گیرمان بۆرۆغۆس ئامادە دەبێت .
ن.ش