بەرشلۆنە ئەستێرەكەی خۆی دەفرۆشێت

30/04/2016 - 09:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

هەریەكە لە یانەكانی ڤیاریال و ئیشبیلیە و ڤاڵانسیا هاتوونەتە سەر هێل بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی لاوی یانەی بەرشلۆنە".

یانە كەتەلۆنییەكە دەیەوێت دەستبەرداری (ئالین خەلیلۆڤیچ)ی كرواتی بێت بەڵام بەشێوەیەك بتوانێت جارێكی دیكە بەدەستیبهێنێتەوە".

بەرشلۆنە بە بڕی (2.2) ملیۆن یۆرۆ بۆندی لەگەڵ خەلیلۆڤیچ واژۆكردووە دەیەوێت بەشێوەیەكی یەكجارەكی بیفرۆشێت بەڵام لەبۆندەكە خاڵێكی تێدابێت بتوانێت ئەم ئەستێرەیە بگەرێنێتەوە یانە كەتەلۆنییەكە".

ئەمەو پێدەچێت لەكۆتایی ئەم وەرزە بەرشلۆنە یاریزانەكەی خۆی بداتە یەكێك لە سێ یانەكەی ئیسپانیا".

رێكان عزیز