یاری قورسایی و شێرپەنجە

پێنج شەممە, 29 کانونی یەکەم 2016 08:26

بەپێی توێژینەوەیەك كەلەلایەن چەند زانایەكی ئەمریكی ئەنجامدراوە ئەوە دەركەوتووە كەئەنجامدانی یاری بەرز كردنی قورسایی بۆ ئافرەتان سوودی هەیە.
لەمبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوەدەكەن لەئەنجامی توێژینەوەیەك كە لەلایەن زانایانی ئەمریكییەوە ئەنجامداوە ئەوە دەركەوتووە ئەو ئافرەتانەی بەشێوەیەكی بەرنامەدار یارییەكانی بەرز كردنەوەی قورسایی ئەنجام دەدەن دووردەبن لەتووش بوون بەنەخۆشی شێرپەنجەی مەمك.
هەربەپێی ئەو توێژینەوە ئاماژە بەوەشدراوە ئەو ئافرەتانەی یاری بەرز كردنەوەی قورسایی ئەنجام دەدەن باری دەروونی و پەیوەندییەكانیشیان لەو ئافرەتانە باشترە كەئەو یارییانە ئەنجام نادەن.
جێگەی باس كردنە لێكۆڵەرانی ئەمریكی لەمیانەی ئەنجامدانی توێژینەوەیەكی هەڕەمەكی لەسەر ئەو ئافرەتانەی كەئەو یارییە بەشێوەیەكی بەرنامەدار لەهەفتەیەك دوو جارو بۆ ماوەی یەك ساڵ ئەنجام دەدەن ئەنجامدراوەو دەركەوتووە جیاوازی هەیە لەنێوان ئەو ئافرەتانەو ئەوانەی ئەو یارییە ئەنجام نادەن.
لەلایەن خۆشیەوە (كاسرین شەمیتەز) لەناوەندی (ئەبرامسۆن) بۆ شێرپەنجە لەزانكۆی پەنسلڤانیا باسی لەوەكردووە، بەرز كردنەوەی قورسایی دەبێتە هۆی لاواز كردنی ئەو وەرەمانەی كەنیازی دروست بوونی شێرپەنجەیان هەیە لەناوچەكانی مەمك و بەردەوامبوون لەسەر ئەو یارییانە دەبێتە هۆی لابردنی ئەو وەرەمە.


رێكان عزیز