باشترینی عێراقییەكان ئاشكرابوو

06/06/2016 - 10:06 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/عێراقی

 

ئاژانسی (سپۆرت پڵەس بۆ هەواڵی وەرزشی) ئاهەنگێكی رێكخست و تیایدا باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی یانە نایابەكانی عێراقی ئاشكراكرد".

حەسەن ئەلبەیزانی بەرێوەبەری ئاژانسەكە لەلێدوانێكیدا ووتی : " لێژنەكەمان بڕیاریدا (11) یاریزان دەستنیشان بكات وەك باشترین پێكهاتەی ئەم وەرزەی خولی عێراق".

هەریەكە لە (محمد گاسد و حوسام كازم و عەباس قاسم و سامال سەعید و عەلا مەهاوی و هومام تاریق و حوسێن عەلی و قاسم زێدان و ئەمیر سەباح و موهەنەد عەبدولرەحیم و حومادی ئەحمەد) لەنێو لیستی باشترین پێكهاتەی خولی عێراقن".

بەیزانی لەبارەی باشترین یاریزانی پیشەگەر لەنێو خولی عێراق ، دەڵێت : " عەلا ئەلشبلی سووری وەك باشترین یاریزان دەستنیشانكرا ، لەوكاتەی (سەعد عەبدولئەمیر) بەباشترین یاریزانی عێراقی دەستنیشانكرا كە لەدەرەوەی ووڵات یاری بكات".


 

رێكان عزیز