زانیاری لەبارەی یارییەكەی عێراق و ئوسترالیا بزانە

دوو شەممە, 20 ئازار 2017 06:07

 

بریارە پێنجشەممەی داهاتوو هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئوسترالیا لەیارییەكی لووتكەیی رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە لەچوارچێوەی گەڕی یەكەمی قۆناغی دووەمی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئاسیا دەبێت بۆ گەیشتن بە كۆتاییەكانی مۆندیال".

رووبەرووبوونەوەكە لە وڵاتی ئێران لەیاریگای یانەی پاس (ئەلشەهید دستكردی) لەكاتژمێر (3:00)ی عەسر بەكاتی هەولێر بەرێوەدەچێت".

لەمەشقەكانی ئەم هەفتەیەی هەڵبژاردەی عێراق ئەمجەد عەتوان تووشی پێكان هات بەڵام پزیشكی هەڵبژاردەكە بەشداریكردنی ئەم یاریزانەی لەیارییەكە دووپات كردەوە".

بریاریشە هەردوو یاریزان (زەرغام ئیسماعیل و عەلی فائیز) ئەمرۆ بگەنە وڵاتی ئێران و پەیوەندی بە مەشقەكانی هەڵبژاردەی عێراق بكەن".


 

رێكان عزیز