ئەلێگری لەبارەی پێكانەكەی دیبالا قسەی كرد

دوو شەممە, 20 ئازار 2017 08:42

 

ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری یانەی یوڤینتۆس لەبارەی پێكانەكەی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و هێرشبەری تیپەكەی دەدوێت و زانیاری نوێ بڵاو دەكاتەوە".

دیبالا لەیارییەكەی دوێنێ بەرامبەر یانەی سامبدۆریا كە بەسەركەوتنی یوڤی كۆتایی پێهات بە ئەنجامی (1 - 0) دووچاری پێكان هات و یاریگای بەجێهێشت".

ئەلێگری لەدوای یارییەكە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند : " دیبالا لەچەند رۆژی رابردوو هەستی بە كێشە كردبوو ، بۆیە لەیارییەكەی ئەمرۆ ئازارەكە بووە پێكانێكی بچووك".

ئەلێگری ئەوەیشی وت : " وێرای ئەو پێكانە بەڵام ئەمە تووشی دڵەراوكێمان ناكات ، چونكە پێكانەكەی قورس نییە و چاوەرێی گەرانەوەی دیبالا دەكەین".

بریارە ئەمرۆ پشكنینی پزیشكی بۆ یاریزانە ئەرجەنتینییەكە ئەنجامبدرێت و بەبروای ئەلێگریش دوور نییە یاریزانەكە پەیوەندی بە مەشقەكانی ئەرجەنتین بكات و لەیارییەكانی داهاتوو ئامادەبێت".


 

رێكان عزیز