هەولێر بۆ خولی عێراق ، بۆندی لەگەڵ یاریزانێكی پیشەگەر واژۆكرد

28/08/2019 - 09:54 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/عێراقی

 

یانەی هەولێر بڵاوی كردەوە ، بەشێوەیەكی فەرمی بۆندیان لەگەڵ ئەستێرەیەكی كامیرۆنی واژۆكردووە".

حەیدەر مەحمود یاریدەدەری راهێنەری یانەی هەولێر رایگەیاند : " كارگێری تیپەكەمان سەركەوتووبوو لە واژۆكردنی بۆند لەگەڵ كریستۆڤەر میندوكای كامیرۆنی بۆ ئەوەی درێسی تیپەكەمان بپۆشێت".

وتیشی : " میندوكا دەبێتە دووەم پیشەگەر بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەكەمان بكات دوای ئەلتیگانی بلعیدی تونسی كە پێش دوو رۆژ پەیوەندی بە تیپەكە كرد".

پێشتریش كریستۆڤەر یاری بۆ هەریەكە لە یانەكانی (ئەلتائی سعودی و ئیسماعیلی میسری) كردووە".