ئەمرۆ عێراق لەپاڵاوتنی جامی جیهانی یاری هەیە

05/09/2019 - 09:58 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/عێراقی

 

بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەڕی یەكەمی پاڵاوتنی مۆندیالی (2022) وكۆتاییەكانی جامی نەتەوەكانی ئاسیای (2023) هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و بەحرێن رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە كاتژمێر (7:30)ـی ئێوارە بەكاتی هەولێر لەوڵاتی بەحرێن بەرێوەدەچێت ، عێراق لە گرووپی سێیەمە شان بەشانی ئێران و كەمبۆدیا و هۆنك كۆنگ و بەحرێن یاری دەكات".

هەر ئەمرۆ ئەمرۆ لەیارییەكانی گەڕی یەكەمی پاڵاوتنی مۆندیالی (2022) وكۆتاییەكانی جامی نەتەوەكانی ئاسیای (2023) هەردوو هەڵبژاردەی ئوردن و تایوان رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە كاتژمێر (2:10)ـی دوای نیوەرۆ بەكاتی هەولێر لەسەر یاریگای (تایپیە) لە وڵاتی تایوان بەرێوەدەچێت ، لەم گرووپە ئەم دوو هەڵبژاردەیە لەگەڵ هەریەكە لە كوێت و نیپال و ئوسترالیا كێبركێ دەكەن بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتووی پاڵاوتنەكان".

لەدواین یاری ئەمرۆش هەڵبژاردەی قەتەری میوانداری كۆتاییەكانی مۆندیالی 2022 كە بۆ پاڵاوتنی جامی نەتەوەكانی ئاسیای (2023) یاری دەكات ، میوانداری هەڵبژاردەی ئەفغانستان دەكات".