كاتی دەستپێكردنی جامی عێراق ئاشكراكرا

10/09/2019 - 09:20 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/عێراقی

 

لێژنەی پێشبركێیەكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراقی كاتی بەرێوەچوونی یارییەكانی پاڵەوانیەتی جامی عێراقی ئاشكراكرد".

یەكێتی تۆپی پێی عێراق بڵاوی كردەوە : " قۆناغی (32)ـی جامی عێراق لە (5)ـی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بەرێوەدەچێت".

یەكێتییەكە ئەوەیشی رونكردۆتەوە : " لەكاتی وەستانی یارییەكانی خولی عێراق ، كە لەو هەفتەیە یارییەكانی فیفا بەرێوەدەچێت ، قۆناغی (32) بەبەشداری (20) یانەی خولی نایابی عێراق و (12) یانەی خولی پلە یەك و دوو بەشداری دەكەن".